زانیاری نوێ.. لە فڕۆكەخانەی عەرەبەت گرووپێكی وەهاب و پەكەكە خەریكی چی بوون؟

:: PM:11:28:18/09/2023 ‌

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم تەقینەوەیەكی گوماناوی لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت رووی دا، بەڵام گومان لەسەر تەقینەوەكە هەیە و "وشە"، زانیاری جیاواز بڵاو دەكاتەوە. 

بە پێی زانیارییەكانی "وشە"، گومان لە جۆری تەقینەوەكە هەیە و لەناو یەكێتی زانیاری جیاواز لەوبارەوە بڵاو دەكرێتەوە و بەگوێرەی سەرچاوەكان گومان لەوە دروست بووە، هەندێك دەڵین هێرشی درۆن بووە و هەندێكیش دەلێن لەكاتی دروستكردنی درۆنی خۆتەقێن، تەقەمەنی لەناو دەستی گرووپێك تەقیوەتەوە.

هەر بە پێی زانیارییەكان هەموو ئاراستەكان روو لە وەهاب هەلەبجەیییە، باس لەوە دەكرێت ئەو گرووپەی لە فڕۆكەخانەكە بوون سەر بەون و گرووپێكی پەكەكەش كە بە یەكەوە كاریان كردووە لەوێ بوون، ئێستە دەركەوتووە كە ژمارەیەك لە ئەندامانی گرووپەكەی وەهاب هەڵەبجەیی كوژراون، باسی كوژرانی چەند كەسێكی پەكەكەش دەكرێت، بەڵام دژەتیرۆری یەكێتی زانیارییەكان دەشارێتەوە. 



وشە - وشه‌