ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە بانگهێشتی فەرمیی پێ گەیشت كە سەردانی كۆشكی سپی بكات، ئەویش لە ڕێی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاوە ئەو بانگهێشتنە كراوە. بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو سەردانە بكرێت.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، ئەو بانگهێشتەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا بۆ محەمەد شیاع سوودانی تا سەردانی كۆشكی سپی بكات، لەڕێی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێی گەیشتووە كە لە نیویۆرك لە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكتریان بینی.
لە پەراوێزی خولی 78ی كۆبوونەوەكانی یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، سوودانی بلینكن یەكتریان بینی و كۆ بوونەوە، گفتوگۆ لەبارەی هاریكاریی نێوان عێراق و ئەمەریكا و هاوبەشیی نێوانیان لە چەرندان رووەوە كراوە. بۆیەە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە فەرمی و بەناوی بایدنەوە بانگهێشتنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپیی كردووە تا گفتوگۆ لەبارەی پێوەندییەكانیان بكەن.
ئاماژە بەوە دراوە كە سوودانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ بانگهێشتەكە و بەپێی دەرفەت و لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو سەردانەكە دەكرێت.
لەو كۆبوونەوەیەی لەگەڵ بلینكن، سوودانی رۆشنایی خستووەتە سەر پێوەندییە سەركەوتووەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریكا لە چەندان وێستگەوە. ئاماژەی كردووە كە شاندەكەی عێراق بە سەرۆكایەتیی وزیری بەرگری بۆ واشنتن و گفتوگۆ لەبارەی پێوەندییەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی تیرۆر، سەركەوتوو بووە و بەردەوام دەبن لە گەشەپێدانی پێوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمەریكا.