تەرمی ئەفسەرێكی پۆلیس دۆزرایەوە

:: AM:09:45:19/09/2023 ‌
لە سنووری شارۆكەی پردێی سەربە كەركووك، تەرمی ئەفسەرێكی پۆلیسی كەركووك بەپلەی عەقید لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا بەكوژراوی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە دەروازەی شارەدێی پردێ، تەرمی عەقید خالید محەمەد ناسراو بە شێخ خالید، ئەفسەر لە بنكەی پۆلیسی پردێ لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

ئەوەیش زانراوە ئێستە لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە و هێشتا نازانرێت كوژراوە یان خۆی كوشتووە، بەڵام پۆلیس ئامادە نییە هیچ زانیارییەك لەسە رووداوەكە بدات.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە دۆخی تەناهیی كەركووك ڕۆژ دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت، ئێستە شەوانە هاووڵاتییان بەپێی پێویست ناتوانن بچنە دەرەوە، ئەوەیش بەهۆی بوونی هێزی نادیار و تەقە و چەندان رووداوی نەخوازراو.



وشە - رامیار جەواد