ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م 18ی ئه‌یلوول، به درۆن هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی شارۆكه‌ی عه‌ربه‌ت و چه‌ندان كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ڕووی داوه، زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بووه كه له راگه‌یاندنه‌كاندا باس كرا و چه‌ندان كوژراو و بریندار و زیانی تری هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهییه‌وه به "وشه" گه‌یشتووه، تا ئێسته زیاتر له 15 كوژراو و و زیاتر له 25 بریندار هه‌ن، جگه له‌وه‌ی زیانی زۆر به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتووه، ئه‌مه له كاتێكدا میدیاكانی سلێمانی ته‌نیا باس له كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی سێ كه‌سی تر ده‌كه‌ن كه سه‌ربه هێزی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رای گه‌یاند، ئه‌و هێزانه دژه‌تیرۆری یه‌كێتی بوون و له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی تری جۆراوجۆر كه بریتی بوون له هێزه‌كانی په‌كه‌كه و ڕۆژئاوا و چه‌ند هێزێكی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه له‌وێ مه‌شق و راهێنانیان كردووه، خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه، به‌چه‌ند درۆنێك هێرش ده‌كرێته سه‌ریان و هه‌موو پلانه‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه و شوێنه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌بێت.
پێش هێرشه‌كان چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی خۆتۆماركردن بۆ فێربوونی فڕۆكه‌وانی چوونه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه‌كه، به وردی زانیاری‌یان وه‌رگرتووه و شیكاری و ورده‌كارییان بۆ دۆخه‌كه كردووه
ئاشكرای كرد، پێش هێرشه‌كان چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی خۆتۆماركردن بۆ فێربوونی فڕۆكه‌وانی چوونه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه‌كه، به وردی زانیاری‌یان وه‌رگرتووه و شیكاری و ورده‌كارییان بۆ دۆخه‌كه كردووه و دواجار دوای چه‌ند خوله‌كێك هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی دژه‌تیرۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ، زانیاری‌یان دزه‌ی پێ كردبێت كه ره‌نگه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییش له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریش له‌سه‌ر كوژراو و بریندارانی تر ئاشكرا نه‌بێت، زۆربه‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش و فارووقن.
ئه‌وه‌شی گوت، فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی عه‌ربه‌ت له‌ڕووی ئیداری و كارگێڕییه‌وه سه‌ربه حكوومه‌تی عێراقه، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، به به‌رده‌وامی سه‌ردانی كردووه و به‌كاری هێناوه بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆی، تا دواجار هێزێكی دژه‌تیرۆر له‌وێ جێگیر ده‌كات بۆ ئاماده‌باشی بۆ هه‌موو حاڵه‌تێكی له‌ناكاو، ئه‌مساڵیش له هه‌شتی ته‌مووز هه‌ر له‌وێ نمایشی سه‌ربازی كرد، له‌و یاده‌دا كه په‌یامێك بوو بۆ لاهوور جه‌نگی.
جێی باسه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه‌دا كوژران و تا ئێسته دیارن، له هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتین، بریتین له هیوا قادر حه‌سه‌ن، ئیڤان عه‌دنان حه‌سه‌ن، رابه‌ر ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به‌خاك بسپێرێن.
شارۆكه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌كه‌وێته دووری 20 كیلۆمه‌تر به ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سه.
سلێمانی\وشه