هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ساڵی نوێی خوێندن و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندگه و قوتابخانه‌كان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێسته له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی، مامۆستایان نه‌چوونه‌ته ده‌وام و ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخراوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده و دایك و باوكان و خوێندكارانیش دروست ده‌كات. شاره‌زایه‌كی په‌روه‌رده پێی وایه، خوێندكار و قوتابی تاوانیان نییه و ده‌وامنه‌كردن كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌بێت و پێویسته ده‌وام دوا نه‌خرێت و مامۆستایانیش به‌پێی دۆخه‌كه پابه ندبن.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خرایه سه‌ر به‌غدا و به‌پێی یاسای بودجه پێویسته به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، به‌غدا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان و یاسای بودجه نه‌بووه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه و به‌هۆیه‌وه سێ مووچه له هه‌رێم دواكه‌وتووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه مامۆستایان و به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران بایكۆتی ده‌وام بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام مامۆستایان ده‌وام ناكه‌ن و هێشتا ده‌رگای قوتابخانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه.
سوهێل تاهیر شاره‌زا و راوێژكاری په‌روه‌رده‌یی، به "وشه"ی راگه‌یاند، سێكته‌ری په‌روه‌رده گرنگترین و پیرۆزترین سێكته‌ره له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ته‌واوی هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان هه‌یه، بۆیه پێشكه‌وتن یان دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به ئاستی په‌روه‌رده‌وه هه‌یه، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دوژمنانی كورد دژایه‌تی ده‌كرێت، بێ ره‌چاوكردنی تاكه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كورد، بۆیه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌یه.
ئه‌و گوتی، دوای ده‌ستپێكردنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان له 13ی مانگ، وێڕای سه‌ختی باری دارایی مامۆستایان، تا ئاستێك له هه‌ندێ ناوچه ده‌وام ئاساییه و ده‌رگای قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه، مامۆستایان وێڕای ئه‌و سه‌ختییه ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام به‌شێك له مامۆستایان بانگه‌شه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن له ده‌وامكردندا، ئه‌وه‌ش به‌بۆچوونی من هه‌ڵوێستێكی راست و دروست نییه، چونكه قوتابی و خوێندكار منداڵی من و تۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، ناكرێت بێبه‌ش بكرێن له په‌روه‌رده و فێركردن، ده‌وام نه‌كردن و بایكۆتكردنی مامۆستایان ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونی قوتابی و خوێندكار و خێزانه‌كانیان و هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیش ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگه به گشتی.
باسی له‌وه‌ش كرد، ناكرێت پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رگری له خاك و نیشتمان نه‌كات، ناكرێت پزیشكێك نۆرینگه‌ی خۆی دابخات و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێك نه‌كات، ژیان نابێ بوه‌ستێت، هه‌ر به‌ربه‌ست و كێشه و گرفتێك هه‌بێت پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، چاره‌سه‌ریش لۆجیك و حیكمه‌تی ده‌وێت، خۆڕاگری ده‌وێت، نابێت راده‌ستی واقیعێكی دژوار ببنه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌مڕۆ زیاتر له رۆژانی پێشوو به‌رپه‌رچی هه‌ر سه‌ختییه‌ك ببنه‌وه، ده‌وام نه‌كردن یان دواخستنی ده‌وام بۆ كاتێكی نادیار له به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه نییه، ته‌نیا دوژمنان و ناحه‌زانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد سوودی لێ ده‌بینن، ئه‌وه‌ی كه ده‌ریده‌بڕێت ته‌نیا خۆشه‌ویستییه بۆ منداڵان و تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، هه‌موو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دۆست و ناسیاو و خزمن، كه‌سی بێگانه‌ی تێدا نییه.
ته‌نیا دوژمنان و ناحه‌زانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد سوودی لێ ده‌بینن
گرفتێكی تری نه‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان بۆ سه‌ر دایك و باوكانه، ئه‌وانه‌ی كه منداڵی قوتابخانه‌ی پۆلی یه‌كیان هه‌یه، تا ئێسته‌یش نه‌چوونه‌ته قوتابخانه، له كاتێكدا منداڵ سه‌ره‌تا كه ده‌چێته قوتابخانه هۆگری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و ئاشنابوونه به‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كان، له‌لایه‌كی تریش فه‌رمانبه‌ران ده‌وام ده‌كه‌ن و پابه‌ندی چه‌ند رۆژێك ده‌وامكردنن له هه‌فته‌یه‌كدا، دایك و باوك هه‌یه فه‌رمانبه‌رن و ده‌چنه ده‌وام، به‌ڵام منداڵه‌كانیان له ماڵ ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ ئه‌و دایك و باوكانه دروست كردووه.
سه‌رهه‌نگ سه‌لیم هاووڵاتی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، كچه‌كه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و ساڵی نوێی خوێندن، خۆی ئاماده كردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاری بوو ده‌چووه قوتابخانه و جۆش و خرۆشی قوتابخانه دایگرتبوو، به‌ڵام یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بایكۆتی ده‌وام كرابوو نه‌یتوانی به‌و هیوایه‌ی بگات و بچێته قوتابخانه و هه‌تا ئێسته‌یش چاوه‌ڕێیه، ره‌نگه مامۆستا له‌وه‌دا له‌سه‌ر حه‌ق بێت به‌و پێیه‌ی مووچه نه‌دراوه، به‌ڵام داخستنی قوتابخانه‌كانیش كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت.
له سنووری سلێمانی، ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه نموونه‌یی و تایبه‌تن ده‌ستیان كردووه به خوێندنی وانه‌كان و ده‌وامكردن ئاساییه، به‌ڵام قوتابخانه حكوومییه‌كان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه و یه‌كێتیی مامۆستایان لقی سلێمانی ده‌ڵێت، تا وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان ئاماده نین پێوه‌ندیی به قوتابخانه و خوێندنگه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
هه‌ورامان ئه‌حمه‌د مامۆستا، به "وشه"ی راگه‌یاند، دۆخی مامۆستا تایبه‌ته و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵێكدا نۆ مانگ وانه ده‌ڵێته‌وه و پێوه‌سته به ده‌وامكردن و ناتوانێ ئیشی تر بكات، بۆیه وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی سێ مانگ كاریگه‌ریی خراپی دروست كردووه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ساڵانی رابردوو كه له كاتی خۆیدا مووچه ده‌درا و هیچ گرفت نه‌بوو، مامۆستاش ده‌وامی خۆی ده‌كرد، ئه‌مساڵ مووچه‌ی سێ مانگ نه‌دراوه، بۆیه مامۆستا ده‌وامی نه‌كردووه، به‌غداش ئه‌و چه‌ند مانگه مووچه‌ی نه‌نارد، بۆیه ئه‌و گرفته دروست بووه.
وشه/ تایبه‌ت