دیاردەی "نینۆ سوپەر".. عێراق بارانی پێشوەختە و بەخوڕ بەخۆیەوە دەبینێت

:: PM:01:10:19/09/2023 ‌
كەشناسێكی ناوداری عێراقی ئەمڕۆ رای گەیاندووە، دیاردەی "نینۆ سوپەر" كاریگەریی تەواوی لەسەر دوورگەی عەرەبی دەبێت و بارانی پێشوەختە بەخۆوە دەبینێت، عێراقیش بەهەمانشێوە بارانی پێشوەختە و بەخوڕ بە خۆوە دەبینێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، عەلی جابر زیادی كەشناسی عێراقی پێشبینی كردووە، بەهۆی دیاردەی "نینۆ سوپەر" كە دیاردەیەكی كەشوهەوایە، كاریگەریی لەسەر نیمچە دوورگەی عەرەبی دەبێت و عێراقیش ئەمساڵ بارانی پێشوەختە و بەخوڕ بەخۆوە دەبینێت.

زیاتر بۆ پێگەكە گوتوویەتی، كەشوهەوای ئەمساڵ و بارانبارینێكی زۆر لە عێراقدا، دوو دەیە بەرلە ئێستە رووی نەداوە، بۆیە ئەمساڵ بارنی پێشوەختە و بەخوڕ تەواوی پارێزگاكانی عێراق و چیا و پێدەشتەكان دەگرێتەوە.

زیادی گوتی، دیاردەی "نینۆ سوپەر" ئەمساڵ كاتەكەی زوو دەبێت بەراورد بە دوو دەیە بەرلە ئێستە، كاریگەریی گەرمای ئۆقیانووسەكان و دەریای عەرەب و چەند هۆكارێكی تر، وا دەكەن ئەمساڵ بارانی پێشوەختە ببینین و بارانەكەیش بەخوڕ دەبێت.

دواتریش زیادی روونی كردەوە، گەشبینییەكی زۆر هەیە كە باران لە ناوەندی مانگی داهاتوو "تشرینی یەكەم" دەست پێ بكات و پێشبینی دەكەین زستانی ئەمساڵ باراناوی دەبێت. ئەوەیش تەواوی پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د