هه‌ندێك كه‌س وا هه‌ست ده‌كه‌ن خواردنی ناوكی هه‌نار ده‌بێته هۆی تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك قه‌بزی، یان ته‌نانه‌ت گۆڕانی پێكهاته‌ی ناوكه‌كه له‌ناو ڕیخۆڵه تا ئاستی گیرانی ڕیخۆڵه به‌هۆیه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
كۆنسڵتۆ" نیو كوپ ناوكی هه‌نار 3.48 گرام ڕیشاڵی تێدایه، كه ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت له باشتر كاركردنی دروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس و پاراستنی ته‌ندروستیی ڕیخۆڵه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و كۆنترۆڵكردنی كێش له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا.
تۆوی هه‌نار كالۆری كه‌می تێدایه به‌و پێیه‌ی له 100 گرام له‌م ناوكانه نزیكه‌ی 83 كالۆری هه‌یه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه ده‌پرسن ئایا ناوكی هه‌نار سه‌لامه‌ته؟ به‌ڵێ، چونكه ناوكی هه‌نار چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی ته‌ندروست و دژه‌ئۆكسانی تێدایه، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیی دژه هه‌وكردنی تێدایه.
ته‌نانه‌ت بۆ زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵك به سه‌لامه‌ت داده‌نرێت، بۆیه ده‌كرێت به‌بێ نیگه‌رانی بخورێت، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بێت كه نابێت زیاده‌ڕۆیی له خواردنی بكات، له‌وانه‌یه ببێته هۆی گیرانی ڕیخۆڵه له چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا، ئه‌م مه‌ترسییه زیاتره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست قه‌بزیی درێژخایه‌ن ده‌ناڵێنن .