به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دهۆك رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه كراوه، بۆیه ئێسته گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كراوه و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی سێ‌و بۆ ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئه‌یلوول، ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی دهۆك، بۆ "وشه" گوتی، تا ئێسته كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت وه‌ك "په‌تاته و سماق و برنج و ته‌حین" و هه‌ندێك به‌رهه‌می تر، بڕیاره چه‌ند به‌رهه‌مێكی تریش هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین.
روونیشی كرده‌وه، لیژنه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی پۆسه‌كه ده‌كات بۆ ئاماده‌كاریی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه.
"سه‌ردانی كانی ماسیمان كرد له سنووری پارێزگای دهۆك، گرێبه‌ستێكمان كردووه كه كۆمپانیا سێ‌و ده‌كڕێت و پاكێجێك ده‌كات و ئاماده‌ی ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیه هه‌نارده‌كردنی سێویش بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات". ئه‌حمه‌د جه‌میل وای گوت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ، ئێسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات جگه له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ، به‌رهه‌م هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكرێت و له ماوه‌ی رابردوویشدا چه‌ند به‌رهه‌مێك هه‌نارده كراون.
وشه/ بڵند ئیبراهیم