ئازاری ددان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێزاركه‌ره و ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه نه‌توانێت خواردن به ئاسانی بخوات، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئازاری ددان بكه‌یت، ده‌توانیت دوور له به‌كارھێنانی ماده‌ی كیمیایی و زیانبه‌خش، چه‌ند ئاوێته‌یه‌كی سروشتی به‌كار بھێنیت.
له‌مباره‌یه‌وه د. بازیان ڕه‌شید پزیشكی ددان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ی به چه‌ند ئاوێته‌یه‌كی سروشتی دا كه ده‌توانێت ئازاری ددان كه‌م بكاته‌وه یاخۆ نه‌هێڵێت ئه‌وانیش:
1.به‌كارھێنانی خه‌یار بۆ ئازاری ددان به‌سووده، پارچه‌یه‌ك بچووك بخه‌یته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه و زوو زوو پارچه خه‌یاره‌كه نوێ بكه‌یته‌وه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئازاره‌كه‌ی نامێنێت.
2.به‌كارھێنانی نه‌عنای وشك و سیری عه‌جه‌م یان ئاو و خوێ، باشترین چاره‌سه‌رن بۆ ھه‌وكردنی پووك و ددان یان ده‌ركه‌وتنی بڵق و ھه‌ڵئاوسانی پووك، به دانانی كه‌مێك نه‌عنای وشك یان سیری عه‌جه‌م بۆ شوێنی ئازاره‌كه، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ڕۆژێكدا، دواتر وه‌ردانی ئاو و خوێ له ده‌م و ددان.
3.مێخه‌ك یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره ڕووه‌كییه‌كان بۆ ئازاری ددان، جگه له‌وه‌ی بۆنێكی خۆشی ھه‌یه و ده‌توانی بیخه‌یته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاره‌كه له‌ناو ده‌بات.
4.سیر پێكھاته‌یه‌كی به‌ھێزه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی، یه‌ك له‌و نه‌خۆشییانه ئازاری ددان و پووكن كه یارمه‌تیده‌رێكی به‌ھێزه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ده‌توانیت به ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ مێخه‌ك یان خوێ و ئاو به‌كاری بھێنیت.
5.به‌كارھێنانی بیبه‌ری وشكراو بۆ ئازاری ددان، چونكه بڕێكی زۆر مه‌ی «كركمین» تێدایه، ده‌توانیت كه‌وچكێكی بچووك بیبه‌ری وشكی ھاڕاو له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه دواتر به لۆكه له جێی مه‌به‌ستی بده .