ئه‌ندامانی‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ خۆیان گه‌یانده‌ لای‌ مه‌سروور بارزانی‌

:: PM:03:25:23/09/2023 ‌
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوای له‌ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) كرد كه‌ له‌ عه‌بدولحه‌كیم به‌شار و ئیبراهیم برۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێكهاتبوو.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی‌ ئه‌یلوول، به‌ گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی گشتیی و پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سووریا تاوتوێ كرا .

دووپاتله‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ و دابینكردنی ماف و داخوازییه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد كرایه‌وه‌.



وشە - وشه‌