راوێژكارێكی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره رای ده‌گه‌یه‌نێت، رێكخستنه‌وه‌ی باج و دواكه‌وتنی مووچه تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی بازاڕ هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له هه‌ولێر نرخی خانوو و شوقه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئه‌یلوول، عه‌لی ئیبراهیم راوێژكار و راهێنه‌ر له‌بواری بزنس و وه‌به‌رهێنان، بۆ "وشه" گوتی، دۆخی بازاڕی خانوو و شوقه له هه‌ولێر ئاساییه، كڕین و فرۆشتنی ئاسایی هه‌یه و دابه‌زین له نرخه‌كاندا نییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ندێك هۆكار هه‌ن له كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخ و دۆخی بازاڕ داده‌نێت، كه دواكه‌وتنی مووچه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و دواتریش رێكخستنه‌وه‌ی باج كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی هۆكار بووه وه‌به‌رهێنان له‌كاركردن سارد بكاته‌وه.
باسی له‌وه كرد كه پێویسته رێكخستنه‌وه‌ی باج به‌شێوه‌یه‌ك بێت هانی وه‌به‌رهێنان بدات و له‌كاركردن به‌رده‌وام بن.
جێی ئاماژه‌یه كه ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر له ته‌واوبووندان، به‌ڵام هه‌وڵی سیاسه‌تی برسیكردن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دوودڵی له بازاڕدا درووست كردووه.