ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان / لایه‌نگری لاهوور شێخ جه‌نگی بوو دوور خرایه‌وه/ رای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆنگره له‌م بارودۆخه و به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت.
سه‌ردار هه‌ركی له پۆستێكی فه‌یسبووكدا نووسیویه‌تی، ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبووه، كه بووه‌ته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و پێره‌وی ناوخۆ و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی.
" وه‌ك هه‌موولا ئاگادارن بڕیاردراوه 27 ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت، ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه و كاری له‌پێشینه‌ی تر هه‌یه، له‌لایه‌ك له هه‌مووكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی تر دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتیی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات" سه‌ردار هه‌ركی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كۆنگره له‌م بارودۆخه و به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت، زیانی گه‌وره به‌ئاشتی ناوخۆیی و یه‌كرێزی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌ینێت، هاوكات ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی واقعێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ بنه‌ما و پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی.
له كۆتایشدا دووپات ده‌كاته‌وه كه كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكات و ده‌ستبه‌ردای هه‌موو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بێت.