كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی تایبه‌ت به ده‌رمان رای گه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌یان، بڕیاری دا به به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر كه له جۆری "حه‌ب"ـه، ئه‌و ده‌رمانه كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌رهه‌می دێنن كه باره‌گایان له ئه‌مه‌ریكایه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆمپانیا ژاپۆنییه ناوی "ئیسای"یه و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بایۆجین"ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و ده‌رمانه‌یان به‌رهه‌م هێناوه كه له جۆری "حه‌ب"ـه، له ژاپۆن مۆڵه‌تی پێ دراوه و بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ به‌كارهێنان دراوه. هاوكات له ئه‌مه‌ریكایش مۆڵه‌تی له فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمان وه‌رگرتووه و له ئۆگستسی داهاتوو به فه‌رمی به‌كار ده‌هێنرێت.
ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و ده‌رمانه چاره‌سه‌رێكی رژده بۆ دواكه‌وتنی نه‌خۆشیی ئه‌لزه‌هایمه‌ر، بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه و چاوه‌ڕێی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌یان لێ ده‌كرێت.
ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌جۆری "حه‌ب" كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر، ناوی "لێگیمبی"، هاوكات به "لۆكانیماپ"یش ناو ده‌برێت.
ئه‌و حه‌به زیاتر مێشكی مرۆڤ چالاكتر ده‌كات و له‌ڕێی ده‌مار "وه‌رید"وه له ماوه‌ی دوو هه‌فته جارێك به‌كار ده‌هێنرێت. پێشتر تاقی كراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه به‌ڕێژه‌ی 27% كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سانی به‌ساڵاچوو هه‌یه كه چاوه‌ڕێی تووشبوون له‌و نه‌خۆشییه‌ی لێ ده‌كرێت، ئه‌نجامی چاره‌سه‌ره‌كه‌یش ماوه‌ی 18 مانگ ده‌خایه‌نێت و كه‌سی به‌ساڵاچوو ئه‌وكات زیاتر هه‌ست به كارگه‌رییه‌كه‌ی ده‌كات.