ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، لاهوور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی توندی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره سبه‌ی له سلێمانی به‌رێوه بچێت.
وتاره‌كه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی جگه له‌وه‌ی به‌كۆتاهێنانی خه‌باتی خۆی بوو له‌ناو حزبه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌واڵی نوێی له‌سه‌ر راگه‌یاندنی لیستی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان خسته ڕوو.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایه‌كی زمانی جه‌سته، لاهوور شێخ جه‌نگی له‌كاتی وتاره‌كه‌یدا زۆر توڕه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هێشتا نه‌كه‌وتووه‌ته چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌رانی ده‌باشان، ئه‌وه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هێشتا ترسێكی گه‌وره لای لاهوور شێخ جه‌نگی هه‌یه، كه وڵاتانی هه‌رێمی پاڵپشتی نه‌كه‌ن.
یه‌كه‌مجاره ده‌رده‌كه‌وێ كه لاهوور شێخ جه‌نگی به ته‌نكه‌ریشێكی سپییه‌وه بێته سه‌ر شاشه و په‌یام بدات، كه به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی زمانی جه‌سته ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی بێزارییه له دۆخه‌كه و ناشتوانی هیچ هه‌نگاوێك بهاوێت. هاوكات جۆری جلوبه‌رگه‌كه‌ی كه تا راده‌یه‌كی زۆر ئاساییه، به‌ڵام زیاتر له جلی ئۆفیسی ده‌چێت.
به‌سه‌رنجدان له جوڵه‌ی ده‌ستی و سوڕاندنی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ناو ده‌ستی، تا راده‌یه‌كی زۆر دڵه‌راوكێی پێوه دیاره، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه لاهوور شێخ جه‌نگی ترسی له یه‌كێتی نه‌بێت تا په‌یامه‌كه‌ی بدات، به‌ڵكو كاره‌كته‌ری تر هه‌ن و ئه‌گه‌ری دڵره‌نجانیان له لاهوور شێخ جه‌نگی هه‌یه.
هه‌ندێك له ئاماژه‌كانیش باس له په‌رداخه ئاوه‌كه‌ی سه‌ر مێزه‌كه‌ی ده‌كات كه له نیوه زیاتره و ئه‌وه‌یش وه‌ك په‌یام كه نیوه‌ی زیاتری لایه‌نگرای یه‌كێتی له‌ناو ده‌ستی ئه‌ودان.
به‌ڵام له هه‌مووی جێی ئاماژه‌تر ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی قسه‌كانیدا كه باسی لیستی نوێی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، نه‌ك به روو خۆشییه‌وه نایگه‌یه‌نێ، به‌ڵكو بزه‌یه‌كیش ناكات تا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بڕوا پێبێنێت هێشتا ئه‌و له گۆڕه‌پانی سیاسییه. زمانی جه‌سته ده‌ڵێ، له‌و كاته‌دا ده‌بوو به ئومێده‌وه ئه‌و هه‌واڵه رابگه‌یه‌نێ نه‌ك به‌مشێوه گرژییه كه زیاتر وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه پێكهێنانی لیسته‌كه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له یه‌كێتی.