شوان داودی كه په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق بوو له فراكسیۆنی یه‌كێتی و ئێسته ده‌نووسێت، ره‌خنه‌ی توندی له حزبه‌كه گرتووه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ماوه‌ی دوو ساڵه له‌ڕێی ڕێكاری ناحزبی و به زه‌بری هێز كوڕه‌كانی مام جه‌لال ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه.
شوان داودی له وتارێكدا نووسیویه‌تی، دوای كۆچی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆشاییه‌كی گه‌وره له به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتیدا دروست بوو، چونكه نه كه‌سی ئاماده كردبوو بۆ شوێنگره‌وه‌ی خۆی نه بڕوای به بنه‌ماڵه‌كردن و "ته‌وریس"كردنی حزبه‌كه بووه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا كوڕه‌كانی ئاماده بكات بۆ دوای خۆی بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كه به كه‌مترین زیان بپه‌ڕێننه‌وه كه‌ناری ئارام و سه‌قامگیری.
" بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه له‌ڕێی ڕێكاری ناحزبی و به زه‌بری هێز كوڕه‌كانی مام جه‌لال ده‌ستیان به‌سه‌ر حزبه‌كه‌دا گرتووه و له حزبێكی مه‌ده‌نی سۆسیال دیموكراته‌وه كردوویانه به سه‌ربازگه، جگه له ئاڕاسته‌ی خۆیان هیچ مینبه‌رێكیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه و له سه‌ر لایك و كۆمێنت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كادردا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێیان هه‌بێت هێڵێكی ڕاست و چه‌پیان به‌سه‌ردا هێناوه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه یه‌كێتی له هێزێكی هاوسه‌نگی ناوچه‌كه، ئێسته هیچ تێكۆشه‌رێك هیچ بازرگانێك هیچ كه‌سێك له ماڵی خوێدا پارێزراو نیه" داودی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها باسی ستران عه‌بدوڵا و سه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ی كردووه كه ئێسته له‌باره‌ی یه‌كێتی وتار بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌و كادیرانه‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتی كه هه‌ركه‌س له سه‌ری رمه‌كه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ون ده‌یانه‌وێ پێمان بڵێن، قۆناغی جه‌لالیزم كۆتایی هات و لێره به‌دواوه یه‌كێتی واته ئه‌م یه‌كێتییه نوێیه، یه‌كێتی بافڵه و هیچ پێوه‌ندیه‌كی به یه‌كێتییه كۆنه‌كه و جه‌لالیزمه‌وه، كه ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه".
رۆژی 27ی ئه‌یلوولی 2023، كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی به‌رێوه ده‌چێت، كه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته و ژماره‌یه‌كی زۆریش له سه‌ركرده دێرینه‌كان و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا ناكه‌ن، هاوكات لاهوور شێخ جه‌نگی و مه‌لا به‌ختیار و چه‌ندان سه‌ركردایه‌تی تر په‌یامی توندیان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه بڵاو كرده‌وه.
هه‌ندێك سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆچوونیان وایه، كه بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كه به‌به‌ری خۆیدا بدوورێت ئه‌و كۆنگره‌یه ئه‌نجام ده‌دات و ئیتر كۆتایی به شتێك دێت به‌ناوی فكری جلالیزم.