كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكێكی تر دیاری كرا

:: AM:10:59:27/09/2023 ‌
وەزارەتی بازرگانیی عێراق، گەیشتنی بڕێكی گەورەی پێداویستییەكانی تایبەت بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراكی مانگانە ڕاگەیاند، هەروەها كاتی دابەشكردنی دیاری كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئەیلوول، لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا هاتووە، بەشێكی زۆری خۆراك گەیشتووەتە كۆگەكان و پلان دانراوە بەپەلە كۆگەی تر ئامادە بكرێت.

باس لەوەش كراوە، بڕێكی زۆر لە مادەكانی سەبەتەی خۆراكی گەیشتن، ئەمەیش بۆ ئەوەیە ئاسایشی خۆراك پارێزراو بێت، هەروەها خۆراكەكان كوالێتییان زۆرباشە.

لەما مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی خۆراك ڕای گەیاندووە، لە ڕۆژی دووشەمەوە پڕۆسەكانی پێدانی مادەكانی سەبەتەی خۆراكی بۆ مانگی هەشت بە بریكارەكانی خۆراك، دەستی پێ كردووە و ئامادەكارییەكان بۆ مانگی نۆیە.

باسی لەوەش كردووە، بۆ یەكەمجار 10 كۆنتێنەری باركراو بە پێنج هەزار تۆن نیسكی كەنەدی، تایبەت بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراكی گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر، ئەوانیش كوالێتییان باشە و دابەش دەكرێن.

ئەوەیش هاتووە، بە گەیشتنی هەر مادەیەكی خۆراك، بەشێكی براوەتە تاقیگە و دڵنیا بوونەتەوە لە كوالێتیی خۆراكەكە.



وشە - رامیار جەواد