ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه ئه‌مڕۆ به‌شداریی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی كردووه ده‌ڵێ، سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی منی تێدا نابێت، به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌بێت له داهاتوو.
دابان شه‌ده‌ڵه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه نزیكی قوباد تاڵه‌بانییه، باسی له‌وه‌یش كردووه كه پێویسته قوباد تاڵه‌بانی پێگه‌ی به‌هێز بێت، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به بافڵ تاڵه‌بانی نه‌كردووه.
شه‌ده‌ڵه له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا كه بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن قسه‌ی كردووه، باسی له‌وه‌یش كردووه كه مه‌رج نییه هه‌موو كۆنگره‌یه‌ك به دڵی هه‌مووان به‌ڕێوه بچێت.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی نزیك له قوباد تاڵه‌بانی، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هێشتا قوباد تاڵه‌بانی و بافڵی برای متمانه‌یان له نێوان نییه تا داهاتووی هه‌ریه‌كێكیان له‌ناو یه‌كێتی چی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی ره‌یان كلدانی و خه‌زعه‌لی، كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی ده‌ستی پێ كرد.