چه‌ند رۆژێكه نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا به‌رز بووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه ئێسته مریشك له هۆڵه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات و خواستی زۆریشی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌یش وایكردووه نرخ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕوات، مریشكفرۆشێكیش ده‌ڵێت، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
به‌رهه‌م عه‌زیز مریشكفرۆش له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌كه نرخی مریشك به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات، ئێسته نرخی یه‌ك كیلۆ مریشكی زیندوو به سێ هه‌زار و 500 دیناره، هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه مریشك له هۆڵه‌كان به‌ره و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات و خواستی زۆریشی له‌سه‌ره، بۆیه گران بووه.
باسی له‌وه كرد، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و ره‌نگه زیاتریش به‌رز ببێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دووباره جوچكی هۆڵه‌كان گه‌وره بوون و كه‌وتنه بازاڕه‌وه، دووباره نرخی مریشك به‌ره‌و هه‌رزانبوون ده‌ڕوات و دێته خواره‌وه.
سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مریشكه، هه‌موو جارێك كاتێك مریشكی ناو هۆڵه‌كان پێده‌گات به‌رهه‌م زۆره، ئه‌وه وا ده‌كات مریشك هه‌رزان بێت، كاتێكیش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات، نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، ئێسته‌ش به‌رهه‌م كه‌مه، بۆیه نرخه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.
مانگانه نرخی مریشك به‌رز و نزمی ده‌كات و به‌گوێره‌ی وه‌رزه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه خواستی له‌سه‌ره.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی