گەرمیان گەرمی نابینێتەوە

:: AM:10:25:30/09/2023 ‌
بەهۆی گۆڕانكاریی لە كەشوهەوا، شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، چیتر پلەكانی گەرما ناگەنەوە 40 پلە و روو لە دابەزین دەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 30ـی ئەیلوول، شێرزاد جەعفەر شارەزای كەشناسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی لە كەشوهەوا هاتووەتە پێش، چیتر پلەی گەرما لە سەرووی 40 نابێت، ئەو شەپۆلی گەرمایەی ئەمساڵ هەبوو كۆتایی هات.

زیاتر گوتی، 20 ڕۆژی رابردوو تەنیا لە سنووری كەركووك و گەرمیان چەند ڕۆژێكیش لە هەولێر، پلەی گەرما 40 پلە بوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ چیتر گەرمیان گەرمی نابینێتەوە و پلەكانی گەرمی روو لە نزمی دەبێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو شەپۆلی گەرمایەی ئەمساڵ هێندە بەهێز نەبوو، بۆیە ئەو گۆڕانكارییانەشی لە كەشوهەوای ناوچەكە هەیە، چاوەڕوانی زستانێكی بە باران دەكرێت، بەتایبەت دیاردەی ئێڵ نینۆ كە ئەمساڵ لە بەرژەوەندیی ناوچەكەیە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ 24 سەعاتی داهاتوو پلەكانی گەرمی بەم شێوەیە دەبێت: 
هەولێر : 32 
سلێمانی : 32
دهۆك : 30
كەركووك : 34
هەڵەبجە : 33
زاخۆ : 32
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 36



وشە - رامیار جەواد