مێرمنداڵێك به‌ تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ی داره‌ گه‌وره‌كه‌ی فیلمی رۆبن هوود گیرا

:: AM:10:59:30/09/2023 ‌
 پۆلیسی به‌ریتانیا هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵی گرت كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست دارێكی ته‌مه‌ن 200 ساڵانه‌ی بڕیوه‌ته‌وه‌، كه‌ داره‌كه‌ له‌ ته‌نیشت دیواری ڕۆمانی به‌ناوبانگی هادریانه‌وه‌ ڕوابوو و وه‌ك شوێنه‌وارێكی مێژووی دیاربوو.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "ئارتی" عه‌ره‌بی، وێنه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ داره‌كه‌ به‌ته‌واوی به‌ مشارێك بڕاوه‌ته‌وه‌، پۆلیسی نۆرسه‌مبیریاش ڕای گه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ هه‌رزه‌كارێك به‌ تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ی داره‌كه‌ گیراوه‌.

پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، ئه‌و داره‌ سیمبولێكی به‌ناوبانگی جیهانییه‌ و له‌ناوبردنی ئه‌و سیمبوله‌ بووه‌ هۆی شۆكبوون و تووڕه‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتی.

ساڵانه‌ به‌ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی دیواری به‌ناوبانگی هادریان ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك شوێنه‌وارێكی جیهانی داده‌نرێت، چونكه‌ سنووره‌كانی باكوری ئیمپراتۆریی ڕۆمانی ده‌پاراست.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، زۆر له‌ گه‌شتیاران و سه‌ردانكه‌رانی ناوچه‌ی سایكامۆر گاپ، وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و داره‌ ده‌گرت، چونكه‌ به‌ناوبانگ بوو، كاتێك له‌ فیلمی كیڤن كۆستنه‌ر یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ناسرا به‌ "ڕۆبن هوود" له‌ ساڵی 1991دا ده‌ركه‌وت.

دیواری هادریان دیوارێكی به‌ردین و قه‌ڵایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیمپراتۆری ڕۆمانی هادریانه‌وه‌ له‌ ساڵی 122ی زاینی به‌ درێژایی پانی ئینگلته‌رای ئێسته‌ دروست كراوه‌. دووه‌م دیوار بوو له‌و سێ دیواره‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ئینگلته‌را دروست كرابوون، یه‌كه‌میان دیواری جاسك ڕیج و دووه‌میان دیواری ئه‌نتۆنی بوو. ئه‌و سێ دیواره‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كانی هۆزه‌ كۆنه‌كانی به‌كتاش دروست كراون، به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی سه‌قامگیریی ئابووری و دابینكردنی هه‌لومه‌رجی سه‌لامه‌تی و ئاسایش له‌ به‌ریتانیا.



وشە - كەژاڵ كەمال