هه‌نار یه‌كێكه له میوه‌كانی وه‌رزی سه‌رما، چه‌ندان سوودی هه‌یه و كۆمه‌ڵێك ماده‌ی خۆراكیی گرنگی تێدایه كه پێویسته بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
له‌مباره‌یه‌وه د. نوها سه‌فوه‌ت پسپۆڕی كلینیكی خۆراك، بۆ ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لكۆنسۆلتۆ" ئاستی كاریگه‌ریی هه‌نار له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن دیاری كرد و ڕای گه‌یاند، هه‌نار له‌ناو ئه‌و میوانه‌یه كه ئاستی په‌ستانی خوێن له جه‌سته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رز ناكاته‌وه.
سه‌فوه‌ت ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌نار ترشێكی تێدایه پێی ده‌گوترێت ترشی پونیك، به‌شداره له ڕێكخستنی ئاستی په‌ستانی خوێن و ڕێژه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و فشار كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه په‌ستانی خوێن به‌رز ناكاته‌وه، به‌ڵكو ڕێكی ده‌خات.
ئه‌و پسپۆره ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌نار یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به دژه ئۆكسان كه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی كۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش، هه‌روه‌ها ڤیتامین C یشی تێدایه كه له‌ش له هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌پارێزێت.
به‌های خۆراكی هه‌نار
ماڵپه‌ڕی Healthline به‌های خۆراكیی بۆ هه‌ر 100 گرام هه‌نار ده‌ستنیشان كردووه به‌م شێوه‌یه:
- كالۆری: 83 كالۆری.
- چه‌وری: 1.2 گرام.
- كاربۆهیدرات: 19 گرام.
- ڕیشاڵ: 4 گرام.
- شه‌كره‌كان: 14 گرام.
- پرۆتین: 1.7 گرام.
- سۆدیۆم: 3 ملگم.
- ئاو: 77.93 گرام.