جێمی كارتەر كە سەرۆكی پێشتری ئەمەریكا بوو، ئەمڕۆ لە ماڵەكەی خۆی لە ویلایەتی جۆرجیا، ئاهەنگی 99 ساڵەی لەدایكبوونی گێڕا و ئەو بۆنەیە بووە هەواڵی گەرمی میدیاكانی ئەمەریكا.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی یەكەم، ئەو بۆنەیەی جێمی كارتەری بڵاو كرددووەتەوە و ئاماژەی داوە، كارتەر لە نێوان هاوسەر و منداڵ و نەوەكانی لە شاری بلاینز لە ویلایەتی جۆرجیا و لەناو ماڵەكەی خۆی، ئاهەنگی لەدایكبوونی 99 ساڵەی گێرا.
ئەوكاتەی كارتەر بۆ یەكەمین جار بۆ ئەنجوومەنی پیران لە ساڵی 1962 هاتە هەڵبژاردن، چووەتە ناو ئەو خانووە كە یەك نهۆمە، تا ئێستەیش هەر لەوێ لەگەڵ هاوسەرەكەی "روزالین" ژیان بەسەر دەبات.
خێزانی كارتەر پێیان وایە ئەو ئاهەنگە بۆ ئەو پیاوە گەورەیە، رێزلێنانی خێزانەكەیە و وەك دیاری پێشكەشیان كردووە، كەچی دوای سازكردنی ئاهەنگەكە، لەلایەن چەندان وڵات و كەسایەتیی گەورە، پیرۆزبایی لێ كراوە و تەواوی میدیاكانی ئەمەریكا و وڵاتانی تریش وەك هەواڵێكی گەرم بایەخیان پێ دراوە.
جێمی كارتەر كە سەربە حزبی دیموكراتەكانە، 39یەمین سەرۆكی ئەمەریكا بووە كە لە ساڵی 1977 تا 1981 لەو پۆستە مایەوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆ دووەم جار بۆ پۆستەكە خۆی كاندید كرد، لە هەڵبژاردن بەرانبەر بە رۆناڵد ریگان دۆڕاندی.
لە ساڵی 2002دا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، درایە جێمی كارتەر كە رۆڵی گرنكی لە چارەسەركردنی كێشە نێودەوڵەتییەكان هەبوو.