نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.
لای خۆیه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ پێوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه.