ئه‌مڕۆ شه‌موو سه‌تان به‌كارهێنه‌ری تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا له دنیادا، باسیان له‌وه كرد له كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی واتسئه‌پ ڕووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه كه ناتوانن به‌رنامه‌كه به‌باشی به‌كار بهێنن، دواتر هه‌مان كێشه له فه‌یسبووكیش دروست بوو.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز" دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران ئه‌و كێشه‌یان باس كرد، هه‌ردوو پلاتفۆرمه‌كه به‌بێ كیشه كرانه‌وه و به‌كارهێنه‌ران توانیان به‌كاریان بهێنن، به‌ڵام تا ئێسته هۆكاری له‌كاركه‌وتنیان نازانرێت.
ماڵپه‌ڕی "Down Detector" كه تایبه‌تمه‌نده به چاودێریكردنی پچڕان كه ماڵپه‌ڕ و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان تووشی ده‌بن، ڕای گه‌یاندووه له ماوه‌یه‌كی كورتدا، زیاتر له هه‌زار و 800 ڕاپۆرتی له سه‌رانسه‌ری دنیاوه پێگه‌یشتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌پڵیكه‌یشنی واتسئه‌پ كار ناكات .
هێڵكارییه‌ك له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌وه پێشان ده‌دات، ژماره‌ی ڕاپۆرته‌كانی تێكچوونی كاركردنی به‌رنامه‌كه له 40 بۆ زیاتر له هه‌زار كه‌س كه‌متر له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا زیاد ده‌كات.
له‌سه‌ر پپلاتفۆرمی "X" (تویته‌ری پێشوو)، هاشتاگی (#whatsappdown) به خێرایی بڵاوبووه‌وه، تێیدا تویته‌ره‌كان باسیان له سه‌ختی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه و بێتوانایی به‌كارهێنانیان كرد. ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌به‌ره بۆ وڵاتانی تری دنیا درێژ ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ فه‌سیبووكیش به‌هه‌مانشێوه.