ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له میانی گه‌شتێكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕای گه‌یاند، میسر و ئیسرائیل ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێ به هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی بده‌ن له كه‌رتی غه‌زه بچنه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان،
بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هیچ زانیارییه‌ك نییه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنامه‌كه له كه‌رتی غه‌زه.
ئه‌وه‌شی زیاد كرد، قاهیره و ته‌لئه‌بیب ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاكه ده‌روازه له غه‌زه‌وه بۆ میسر له سه‌عات 12:00ی نیوه‌ڕۆوه تا سه‌عات 5:00ی پاش نیوه‌ڕۆ به كراوه‌یی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته هیچ شتێكی پشتڕاست نه‌كردوه‌ته‌وه كه ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت یان نا .
هاوكات دوێنێ هه‌ینیش كاتێك بلینكن سه‌ردانی قه‌ته‌ری كرد، تاكه ئامانجی له‌و سه‌ردانه فشار خستنه‌سه‌ر حه‌ماس بووه، ئه‌ویش له‌ڕێی قه‌ته‌ر كه پێوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ حه‌ماس هه‌یه، ڕێ به ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بده‌ن.
له‌لایه‌كی تر به‌ستنی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه له نێوان ئیسرائیل و میسر، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه تاكه شوێن سنووری له‌گه‌ڵ غه‌زه هه‌بێت میسره، به‌ڵێنیشی داوه بۆ هاوكاریی مرۆیی ئه‌و سنووره بكاته‌وه، به‌ڵام ڕێ به‌هیچ هاووڵاتییه‌كی غه‌زه نادات بچێته وڵاته‌كه‌ی.