75مین پێشانگەی كتێبی فرانكفۆرت دەكرێتەوە

:: PM:03:02:14/10/2023 ‌
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە 75مین پێشانگەی كتێبی فرانكفۆرت کە ساڵانە بەڕێوە دەچێت، بەشدار دەبێت، هەزاران كتێبی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت، بە هەوڵی نووسەران و تەراوگەنشینان. 

هەریەكە لە تامان شاكر و فرمێسك مستەفا و نووسەرێكی تری رۆژهەڵاتی كوردستان پانێڵی تایبەتیان دەبێت، هەروەها ئاریان سەڵاحەدین بریكاری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی شاندی وەزارەتەكە دەكات. 

بە هەوڵی نووسەر و ڕۆژنامەنووس یوسف مەنتك، توانیویانە ئەمساڵ بەشدار بن لە75 مین پێشانگەی كتێب لە "فرانكفۆرت"، لە ڕۆژانی 18 تا 22 ی ئۆكتۆبەر بەڕێوە دەچێت، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ لە ساڵانی پێشتر بەشداری و چالاكی زیاتر هەبێت.

ئەوەی جێی ئاماژەیە كە ساڵی پار 180 هەزار سەردانكاری هەبوون، كەچی لە پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، نزیكەی 400 هەزار سەردانكاری هەبوون و چوار هەزار و 95 دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوە ستاندیان هەبوون، كەچی لە پێش پەتای كۆرۆنا، نزیكەی حەوت هەزار و 500 دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوە بە ستاندی تایبەتی خۆیان بەشدار بوون، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ رێژەی میوان زیاتر بن. 

سلۆڤینیا كە لەلایەن گەشتیارانەوە بەناوبانگە و وڵاتێكی سەرنجڕاكێشە لە ڕووی كولتوورییەوە لە دڵی ئەوروپا و خاوەنی نەریتێكی ئەدەبی فرەزمانییە، لەوێ خۆی پێشكەش دەكات. 

 گفتوگۆی كولتووری-سیاسی دیسانەوە لە كۆشكی فرانكفۆرت لەسەر ئاگۆرا بەڕێوە دەچێت كە لەمدواییانەدا خەڵاتێكی بەدەست هێناوە بەهۆی تەلارسازییەكەیەوە.

 جێی ئاماژەیە ئاهەنگی كردنەوەی لە ڕۆژی سێشەم 17 تشرینی یەكەمی 2023 سەعات پێنجی پاش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات، لە سەنتەری كۆنگرێس لە پێشانگەی فرانكفۆرت.

بەبەشداری نوێنەرە سیاسی و كولتوورییە پلەباڵاکان و ناسراوان و گوتاریان دەبێت، ئەوانیش "ناتاسا پیرچ مووسا سەرۆكی كۆماری سلۆڤینیا، ئۆلاف شۆڵتر ڕاوێژكاری فیدراڵی كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، مایك جۆزێف سەرۆكی شارەوانی شاری فرانكفۆرت، ئەم ماین میلجانا كونتا شاعیری سلۆڤینی، سلاڤۆی زیژێك فەیلەسوفی سلۆڤینی، بۆشتیان گۆماچ ئامێرژەن و ئاوازدانەر، نێجك سكۆفیچ پیانۆژەن".

بڕیارە ئەمساڵ خەڵاتی ئاشتی ببەخشرێت بە نووسەری هیندی- ئینگلیزی سەلمان ڕوشدی.

لەناو بەرنامەی چالاكییەكەدا خشتەیەكی دیاریكراو بە كۆڕەكان هەیە كە بەشێك لە كۆڕگێڕەكان كوردن، لەوانە سێ‌ كۆڕی تایبەت هەیە كە بابەتی شەرم لە كوردبوون و ئەزموونی وەرگێڕان و ئەدەبی كوردی لەلایەن میران ئەبرهام و ئەنوەر ئەڵمان، هەروەها ناساندنی كتێبی وەهمێك لە بوون لەلایەن دیمەن سوهرابی پێشكەش دەكرێ. بۆ ئێوارەكەیشی لەلایەن یوسف مەنتك ئەزموونی دیوانی ئێوارانی راین پێشكەش دەكرێت، بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاو كراوەتەوە، فرمێسك لەچاوی رۆژگاردا دەقی مەهاباد قەرەداغی لەلایەن فرمێسك مستەفا بەڕێوە دەچێت، ڕۆماننووسی كورد حەلیم یوسف لەسەر ڕۆمانی 99 موورووی پەرش و بڵاو قسە دەكات كە بە زمانی ئەڵمانی چاپ و بڵاو كراوەتەوە. لە رۆژی یەكشەمیشدا كۆڕی بەهێزكردنی ئەقڵی كەسایەتی منداڵ، لەلایەن د. هاوڕێ‌ زەنگەنە و وێنای ژن لە نمایشنامەی كوریدا رێزان ساڵح و رۆڵی میدیا لە بەرەوپێشبردنی وشیاری تامان شاكر بەڕێوە دەچێت. 

هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی








وشە - لاڤین عومەر