گۆشتی سوور یه‌كێكه له خواردنه به‌چێژه‌كان بۆ مرۆڤ و له چه‌ندان ماده‌ی خۆراكیی وه‌ك چه‌وری و پرۆتین و ڤیتامین پێكهاتووه كه پێویستن بۆ جه‌سته، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه گۆشتی سوور، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لكونسۆڵتۆ" كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له زانكۆی هۆنگ كۆنگ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی گۆشتی سوور، ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و شه‌كره به ڕێژه‌ی 44%.
گۆڤاری " European Heart Journal" ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕان پێداچوونه‌وه‌یه‌كی شیكارییان بۆ 70 توێژینه‌وه ئه‌نجام داوه و زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێدا به‌شدار بوونه كه له ناوچه جیاوازه‌كانی دنیادا ده‌ژین، هه‌روه‌ها تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر كاریگه‌ریی خواردنی 50 گرام گۆشتی سووری پرۆسێسكراو و 100 گرام گۆشتی پرۆسێس نه‌كراو له ڕۆژێكدا.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه خواردنی 50 گرام له گۆشتی سووری پرۆسێسكراو له ڕۆژێكدا، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان به ڕێژه‌ی 26% و نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به ڕێژه‌ی 44% زیاد ده‌كات.