ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.3 پله، شاری هراتی له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستانی هه‌ژاند، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له ئه‌فغانستانی دابوو و به هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌یمانگه‌ی
جیۆفیزیای ئه‌مه‌ریكی، بوومه‌له‌رزه‌كه له سه‌عات 3:36ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، به قووڵایی 33 كیلۆمه‌تر له شاری هرات ڕووی داوه.
هاوكات به‌پێی ئاژانسی "فرانس پرێس"، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌راتی مانگی تشرینی یه‌كه‌م گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.5 پله ڕۆژئاوای ئه‌فغانستانی هه‌ژاندووه. سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر ڕووی داوه.
له‌باره‌ی زیانی گیانی و مادیی شاره‌كه له ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌كه، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
له ئه‌فغانستان به به‌رده‌وامی بوومه‌له‌رزه ڕوو ده‌دات و زۆربه‌ی خانووی ناوچه گوندنشینه‌كانی وڵاته‌كه له قوڕ دروست كراون، بۆیه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی توند ده‌توانێت خانووه‌كان وێران بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێسته ئه‌فغانستان به‌ده‌ست قه‌یرانێكی مرۆیی ڕژده‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌ت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌مانی هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "فرانس پرێس" ژماره‌ی دانیشتووانی شاری هرات كه له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنووره، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌سه.