پلاتفۆرمی تیك تۆك ڕای گه‌یاند كه ڕێوشوێنی به‌په‌له و گرنگ ده‌گرنه‌به‌ر، دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مدواییه له ئیسرائیل و په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی مرۆیی له غه‌زه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م،
پلاتفۆرمه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، له شه‌مووی ڕابردووه‌وه كار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه، بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تیی پلاتفۆرمه‌كه‌یان، له هه‌مان كاتدا پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی شه‌فافییه‌ت و ده‌ربڕینی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنی كۆمه‌ڵگه له كاتی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس.
له‌ناو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه پلاتفۆرمه‌كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا گرتوویه‌تیه‌به‌ر، دروستكردنی ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌ییه كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سی پسپۆڕ له بواری سه‌لامه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكه بده‌نه‌وه كه له‌سه‌ر پلاتفۆرمه‌كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ناوه‌ڕۆكی شۆككه‌ر و توندوتیژ ده‌ستنیشان بكه‌ن و به خێرایی لای ببه‌ن، ئه‌مه‌ش به زیادكردنی ژماره‌ی سه‌رپه‌رشتیارانه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی و عیبری.
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، تیك تۆك ئاشكرای كرد كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، پلاتفۆرمه‌كه زیاتر له 500 هه‌زار ڤیدیۆی سڕیوه‌ته‌وه و هه‌شت هه‌زار لایڤ ستریمی له ناوچه‌كه‌دا داخستووه.