پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا پیاوێكی 71 ساڵانی له شیكاگۆ گرت، به تۆمه‌تی كوشتنی منداڵێك و برینداركردنی دایكه‌كه‌ی، كە به‌هۆی مسوڵمانبوونیانه‌وه ڕقوكینه‌ی به‌رانبه‌ریان هه‌بووه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی "
ئه‌سۆشێتد پرێس" پۆلیسی شیكاگۆ ڕوونی كرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به‌هۆی ڕقوكینه‌ی له به‌رانبه‌ر ئاینی ئیسلام و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، ئه‌و دوو قوربانییه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
نووسینگه‌ی شه‌ریف ویل كاونت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، هه‌ردوو قوربانییه‌كه به‌هۆی مسوڵمانبوونیان و شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، هه‌روه‌ها به‌پێی توێكاری پزیشكی ده‌ركه‌وتووه، منداڵه‌كه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه و 26 جار به چه‌قۆ لێی دراوه و گیانی له ده‌ست داوه، دایكه‌كه‌یش ته‌مه‌نی 32 ساڵه وه 12 چه‌قۆی لێ دراوه، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه چارەسەر دەكرێت و پێشبینی ده‌كرێت له ژیاندا بمێنێ، هه‌ردووكیان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینین.
پۆلیسی شیكاگۆ ڕای گه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه گیراوه و به دوو تۆمه‌ت تۆمه‌تبار كراوه، كوشتن به پله‌ی یه‌ك و تاوانی ڕقوكینه و لێدانی قورس به‌رانبه‌ر قوربانیان، دۆسیەی دووەمیەتی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئه‌و خێزانه له نهۆمی خواره‌وه‌ی ماڵی تاوانباره‌كه ژیاون، به‌ر له‌وه‌ی به چه‌قۆ له ژنه‌كه بدات، پێی گوتووه "ئێوه‌ی مسوڵمانان ده‌بێت بمرن".