ژنێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ خۆی بكات و ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌یشی بۆ ساز كرد كه تێچووه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دۆلار بوو.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سۆمه‌ریه نیوز" ئه‌ندریا جۆنسۆن /39 ساڵ/، به بۆنه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا، بڕیاری دا ئاهه‌نگێكی جوان ساز بكات.
ئه‌ندریا بۆ ئەو مەبەستە گه‌شتێكی كرد بۆ شاری تولوم له مه‌كسیك، له‌وێ ئاهه‌نگه ناوازه‌كه‌ی خۆی ساز كرد. له بۆنه‌كه‌یدا جلی سپی له‌به‌ر كرد و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسێكی ناوچه‌كه وه‌ك قازی، ئه‌ڵقه‌ی بووكێنی له په‌نجه‌ی خۆی نا.
ئه‌ندریا له ساڵی 2015 له شاری لاس ڤێگاس هاوسه‌رگیریی كرد و خه‌ونی به پێوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامەوە دەبینی. بەڵام وا دەرنەچوو، بۆیە دوای سێ ساڵ بڕیاری دا له هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی جیا ببێته‌وه. لەوبارەیەوە گوتی، "به‌هۆی جیاوازیی ته‌مه‌ن و گه‌وره‌یی هاوسه‌ره‌كه‌م كه 45 ساڵ بوو، كاریگەریی نه‌رێنی له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوانیان هه‌بوو".
جگه له‌وه‌ش جیاوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، هۆكارێك بوو بۆ شكستی پێوه‌ندییه‌كه. ئه‌ندریا خۆی تاوانبار ده‌كرد به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه ببێته هاوسه‌رێكی باش، بۆیە بڕیاری دا په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی ببات. وەك خۆی دەڵێ "له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیدا، بڕیاری دا كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆی بكات".