پیاوێكی 81 ساڵی گیانی له ده‌ست دا، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دا چاندنه‌وه‌ی ددان بكات، گه‌شتێكی بۆ هه‌نگاریا كرد و به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی ددانه‌كان، تووشی تێكچوونی ده‌ماره‌كانی بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی "
زه سه‌ن"ی به‌ریتانی، ئه‌و پیاوه ناوی كلایڤ وۆرسینگتۆنه و نه‌یتوانیوه خواردن به‌باشی بخوات، تووشی ئازارێكی زۆر له پووكی بووه ته‌نانه‌ت تووشی شه‌قیقه‌ش بووه.
ڕێكاره‌كانی به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه له به‌ریتانیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌و پیاوه 117 هه‌زار و 378 پاوه‌ندی وه‌ك قه‌ره‌بوو و تێچووی یاسایی پێ به‌خشرا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی پزیشكی ددان (GDC) بۆی ده‌ركه‌وت كه پزیشكه‌كه هه‌ڵه‌ی كردووه له چاندنی ددانه‌كان.
وۆرسینگتۆن تووشی گۆڕانكاریی توندی ده‌روونی بوو كه وای لێ كرد خۆی بكوژێت. پزیشكی دادوه‌ری پشتڕاستی كرده‌وه ده‌رئه‌نجامه درێژخایه‌نه‌كانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌روونی و توانای مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ژیانی ڕۆژانه‌یدا هه‌بووه، بۆیه په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر خۆكوشتن.
كچه‌كه‌ی به‌ناوی جینا دووپاتی كرده‌وه كه داوای هه‌موو مافه‌كانی باوكی ده‌كات، چونكه قبووڵ ناكات به‌م شێوه‌یه بمرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی تووشی بارودۆخێكی له‌و شێوه‌یه بووه.