گوتەبێژی كۆمسیۆنی عێراق بۆ هەڵبژاردن رای گەیاند، ئامادەكارییان بۆ وێستگەكانی دەنگدانی گشتی و تایبەت كردووە، ئاوارەكان دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكەن.
رۆژی سێـی ئابی 2023، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە مەرسوومێكدا، رۆژی 25ی شوباتی 2024 دیاری كرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكات.
ئەمڕۆ سێشەم 17 تشرینی یەكەم، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە "وشە"ی راگەیاند، جێگیركردنی كۆتایی بۆ ئامادەكردنی ناوەند و وێستگەكانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ساڵی 2024 كە بڕیارە لە 18ی كانوونی دووەمی 2024 بەڕێوە بچێت.
جومانە دەڵێ، ژمارەی بنكەكانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی حەوت هەزار و 166 بنكە، هەروەها ژمارەی بنكەكانی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت 35 هەزار و 553 بنكە.
زیاتر گوتی، ژمارەی بنكەی دەنگدانی ئەهلی 565 بنكە، كە 11 ناوەندی دەنگدانی ئەهلی لە دهۆك، 12 ناوەندی دەنگدان لە هەولێر، 15 ناوەندی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی.
ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان بۆ ئاوارەكان 35 بنكە، 23 بنكە لە دهۆك، حەوت لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی، بۆ ئاوارەكانیش 120 بنكه و له دهۆك 96 بنكه و له هەولێر 13 بنكه و له سلێمانی 11 بنكه .
باسی لەوەش كرد، كۆی گشتیی ناوەندەكانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و ئەهلی و ئاوارەكان، حەوت هەزار و 766 ناوەندی دەنگدانن، 34 ناوەندی دەنگدان لە دهۆك، 19 ناوەندی دەنگدان لە هەولێر و 20 ناوەندی دەنگدان لە سلێمانی.
"كۆی گشتیی وێستگەی دەنگدانی حكوومی و ئەهلی و ئاوارە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 18ی كانونی یەكەمی 2024دا، 38 هەزار و 40 وێستگە كە 131 وێستگە لە دهۆك، 49 وێستگە لە هەولێر، 67 وێستگە لە سلێمانی". جومانە غەلای وا دەڵێ.