سوودانی پێداگری لە هاوئاهەنگیی نێوان كەرتی تەندروستی حكوومەتی فیدراڵ و هەرێم دەكات

:: PM:02:39:17/10/2023 ‌
سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، لەگەڵ سامان حوسێن بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە .

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 17 تشرینی یەكەم بڵاوی كردەوە، محمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ دكتۆر سامان بەرزنجیی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی فیدراڵ كۆبووەوە،  لەمیانی كۆبوونەوەكەدا سوودانی ئاماژەی بە گرنگی كەرتی تەندروستی كرد كە یەكێكە لە ئەولەوییەت و بە مەبەستی پێشخستنی و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییە چارەسەری و پزیشكییەكان، كە پێشكەش بە هاووڵاتییان بكرێت لە سەرانسەری وڵاتدا.

سوودانی دووپاتی كردەوە، لەسەر هاوئاهەنگیی بەردەوام لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی فیدراڵی و فەرمانگە تەندروستییەكانی هەرێم، كە هاوكاری لە یەكخستنی كار و یەكخستنی هەوڵە تەندروستییەكان بۆ زاڵبوون لە ئاستەنگەكانی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتییان.


وشە - لاڤین عومەر