له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ربه‌لا، دایكێك چوار كۆرپه‌ڵه‌ی به‌یه‌كه‌وه له دایك بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌شته‌مین مانگی دووگیانی‌دا بووه و دایكه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 35 ساڵ بووه.
نه‌خۆشخانه‌ی
هیندی فێركاری ڕای گه‌یاندووه، "له‌دایكبوونه‌كه له مانگی هه‌شته‌می دووگیانی‌دا بووه، یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه له‌مساڵدا تۆمار بكرێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه د. زه‌ینه‌ب سوبه‌یح پزیشكی ئافره‌تان و منداڵبوون كه سه‌رپه‌رشتی حاڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد، گوتی، "ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 35 ساڵه كه له كه‌ربه‌لا نیشته‌جێیه، دوای نیوه‌شه‌و هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه له كاتێكدا دووگیان بووه به چوار كۆرپه‌ڵه، تووشی خوێنبه‌ربوونی منداڵدان بووه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ئه‌لبومین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ژنه‌كه خرابووه ژێر چاودێریی پزیشكی، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی و سۆنه‌ر، گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و له‌دایكبوونی فریاگوزاریی بۆ كراوه كه نزیكه‌ی نیو سه‌عاتی خایاندووه، به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی هه‌بێت".
د. زه‌ینه‌ب باسی له‌وه‌ش كرد، باری ته‌ندروستیی دایكه‌كه و منداڵه‌كان باشه و ئێسته به‌هۆی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته، خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.