موه‌لیده‌یه‌ك ته‌قییه‌وه‌

:: PM:05:00:13/11/2023 ‌
له‌ سنووری‌ شارۆكه‌ی‌ شۆڕش له‌ چه‌مچه‌ماڵ، موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك ته‌قییه‌وه‌ به‌هۆیەوە كه‌سێك گیانی‌ له‌ ده‌ستدا. 

رووداوه‌كه‌ دوای‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی شێخان به‌هۆی‌ ته‌قینی‌ موه‌لیده‌یه‌ك كه‌سێك گیانی‌ له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ قسه‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ خاوه‌نی موه‌لیده‌كه‌یه‌ و / 30 ساڵانه‌/.

زانیاری‌ ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی پڕكردنه‌وه‌ی گازی موه‌لیده‌كه‌ ئاگر دروست بووه‌ و له‌ پاشاندا موه‌لیده‌كه‌ ته‌قیووه‌ته‌وه‌.



وشە - وشه‌