سێ بەرپرسی باڵا ئاشکرایان کرد لە کاتی سەردانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس بۆ تاران، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی ڕاگەیاندووە، ئەوان ئێرانیان لە پلانی هێرشەکەی ڕۆژی حەوتی مانگی تشرینی یەکەم ئاگادار نەکردۆتەوە و شەڕى ئیسرائیل بۆ حەماس ناکەن.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات دەڵێ، خامنەیی بە هەنیەی ڕاگەیاندووە وەک ئێران دۆستێکی کۆنی حەماسن و ئێستەیش پشتگیری لە کار و چالاکییە سیاسییەکانیان دەکەن و ورەیان پێ دەدەن.
لەگەڵ ئەمەیش دا خامنەیی
داوای لە سەرۆکی بزوتنەوەکە کردووە کە فەلەستینییەکان بێدەنگ بکات لەوەی کە چیتر داوای پشتگیری لە ئێران و حزبوڵای لبنانی نەکەن، "ئەوان ناچنە نێو شەڕی ڕاستەوخۆوە دژ بە ئیسرائیل" خامنەیی واى گوتووە.
چاودێران پێیان وایە، ئێستە دۆخەکە لەبەردەم گرووپەکانی بەرگریی سەر بە ئێران لە ناوچەکە ئاڵۆزتر بووە و ڕەنگە بەهۆی بێدەنگبوونی ئێران بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ ناو کەرتى غەزە، گرووپەکانی سەر بە ئێران متمانەی ئێرانییەکان لەدەست بدەن و چیتر پەنا نەبەنە بەر تاران.