رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ژنێك له شوقه‌كانی ئیسكان/ هێشتا گومان ده‌كرێ فڕه‌درابێته خواره‌وه/ كاردانه‌وه‌ی تری لێ كه‌وتووه و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ گرتنی دوو له تۆمه‌تباران سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" رووداوه‌كه سه‌عات حه‌وتی به‌یانی دوێنی بووه، ئه‌و ژنه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ئێسته به برینداری له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێره.
له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا، دوو كه‌س له شوقه‌كه‌دابوون كه هه‌ردووكیان له سناپچات و تیكتۆك رۆژانه ڤیدیۆی گاڵته ده‌كه‌ن و پێشتریش له‌گه‌ڵ ستافێكی تر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریان ده‌كرد.
له زانیارییه‌كاندا هاتووه، ئاسایشی هه‌ولێر جیا له گرتنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ده‌ست پێ كردووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كرده‌كانی پێشووی تۆمه‌تباران و هاتوچۆیان بۆ لای هه‌ر كه‌سێكی تر.
هه‌ر ئه‌مڕۆیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ هه‌ینی له سه‌عات حه‌وتی به‌یانی له شوقه‌كانی ئیسكانی شاری هه‌ولێر، ژنێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و باری ته‌ندروستیی ناجێگیره.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی دوو گیراوه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیراون له تیكتۆك و سناپچات رۆژانه سه‌رقاڵی ڤیدۆ و گاڵته‌كردنن.