به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران، هه‌واڵی گرتنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، چه‌ندان ئه‌كاونتی داناوه و فێڵی له هاووڵاتییان كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشی سۆران، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییه‌ك، دوای وه‌رگرتنی بڕیار و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆران، تۆمه‌تبارێك به ره‌گه‌ز نێر به ناوی "م، ص، م" دانیشتووی سنووری خه‌لیفان، گیرا.
به‌گوته‌ی ئاسایش، ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ستاوه به دروستكردنی ئه‌كاونتی فیسبووك به ناوی (Rayan Ahmad) ، به‌م ناوه‌وه فێڵی له چه‌ندان پیاو كردووه و پاره و كارتی مۆبایلی لێ وه‌رگرتوون و دواتر بلۆكی كردوون.
ئاسایش داوای كردووه كه هه‌ركه‌سێك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌كاونته‌ی فیسبووك هه‌یه، سه‌ردانی ئاسایش بكات.