میدیاكانی توركیا هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه "میت"، به‌رپرسی كۆكردنه‌وه‌ی باج و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامی بۆ په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه كوشتووه كه ناوی "گولسومه دۆغان" بووه و ناوی خوازیاری "ژیان ماردین" بووه.
ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانی "میت" بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه به‌رده‌وامه، له شاری سلێمانی و شارۆكه‌كانی ده‌وروبه‌ری، گولسومه دۆغان كه به ناوی خوازیاری "ژیان ماردین" هه‌ڵسووڕانی هه‌بوو كوژراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه گولسومه دۆغان به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه پێی كراوه، به‌رپرس بووه له كۆكردنه‌وه‌ی پاره له ژێر ناوی باج، ئه‌و سه‌رچاوه مادییهشی بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كان و یارمه‌تی لۆجستیكی ڕێكخراوه‌كه به‌كار هێناوه.
هاوكات هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌دا و ڕاگه‌یه‌نراوه له ناو منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یاساییشدا له هه‌وڵدا بوو بۆ پێوه‌ندی پێكردنیان به په‌كه‌كه.