مه‌نگۆلیا داوا له ڕووسیا، به‌ریتانیا و وڵاتانی دنیا ده‌كات كه هاوكاری بن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره كه‌له‌پووری و دۆكیۆمێنته كۆنه‌كانی مه‌نگۆلیا، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كێك له دیارترین شوێنه‌واره مێژووییه‌كان بریتییه له نامه‌ی یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی مه‌نگۆلیا، كه
باس له جیابوونه‌وه‌ی مه‌نگۆلیا ده‌كات له شانشینی مانچوی چین، تێیدا سه‌ربه‌خۆی مه‌نگۆلیا ڕاگه‌یه‌نراوه، ئێسته ئه‌م نامه‌یه له كتێبخانه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن هه‌ڵگیراوه.
یه‌كێكی تر له‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووییانه‌ی كه له‌لایه‌ن مه‌نگۆلیاوه داوا كراوه، بریتییه له زانیاری له‌باره‌ی مێژووی ڕه‌شید ئه‌ل دین كه ده‌سه‌ڵاتدارێكی فارس بووه و كاری بۆ مه‌نگۆله‌كان كردووه، ئێسته زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه له مۆزه‌خانه‌ی ئیدنبره له به‌ریتانیا هه‌ڵگیراوه.
له‌مێژه زۆر له‌و وڵاتانه‌ی كه له ژێر ڕكێفی كۆڵۆنیاڵستهكانی سه‌ده‌ی پێشوودا بوون، داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له كهلهپوورییهكانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌نگۆلیا جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وڵاته له كاتی خۆیدا، ته‌نانه‌ت له كۆڵۆنیاڵیستهكانی ئه‌وروپاش به‌هێزتر بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ك كۆڵۆنیاڵیزمی ئه‌وروپی به به‌رنامه شوێنه‌واره مێژووییه‌كان لای خۆی گل بداته‌وه.
ئێسته مه‌نگۆلیا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به ده‌ست هێناوه له گه‌ڕاندنه‌وه و دووباره كۆكردنه‌وه‌ی كهلهپوورهكانی، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا ئێسك و پرووسكی داینهسۆڕهكانی بۆ مه‌نگۆلیا گه‌ڕانده‌وه، له نێوانیاندا شوێنه‌واری ''ئهلیۆراموس'' به‌دی كرا كه وه‌شانێكی بچووكتره له جۆری ''دایناسۆڕی ڕێكس'' كه له زۆربه‌ی فلیمه‌كانی هۆڵیوودا به‌دیار ده‌كه‌وێت و 70 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه.