14 كه‌س له به‌ندكراوه ئێرانییه‌كانی ناو گرتووخانه‌كانی عێراق، بۆ ئێران گواسترانه‌وه و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان ده‌زگای دادی هه‌ردوو وڵات له ئارادایه.
عه‌سكه‌ر جه‌لالیان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ئێران بڵاوی كرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و سزادراوانه له سنووری مێهران له پارێزگای ئیلام، له عێراقه‌وه بۆ ئێران گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و سزادراوانه سزای درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و درێژه‌ی سزاكه‌یان له ئێران تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دادی عێراق واژوویان كردووه.
ئه‌و سزادراوانه سزای درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه
ده‌زگای دادی ئێران باسی له‌وه كردووه كه تا كۆتایی پایزی ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌كی تری سزادراوی ئێرانی له گرتووخانه‌كانی توركیا و ئه‌رمینیاوه بۆ ئێران ده‌گوازرێنه‌وه.
جێی باسه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له عێراق سزا دراون، تاوانه‌كه‌یان پێوه‌ندیداره به ماده هۆشبه‌ره‌كان، بۆیه له ئێرانیش كه‌م نین ئه‌و عێراقییانه‌ی به تاوانی جیاواز سزا ده‌درێن و ده‌خرێنه زیندانه‌وه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، زیندانییه‌كان ئاڵوگۆڕ پێ ده‌كه‌ن و هه‌ردوو لایه‌ن رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ی سزاكه له وڵاتی خۆیان ته‌واو بكه‌ن.