عه‌دنان موفتی سیاسه‌تمه‌دار له كۆڕبه‌ندی مێپس له دهۆك به‌شداری له پانێڵێك كردوو گوتی، حكوومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات.
عه‌دنان موفتی له قسه‌كاندا گوتی، متمانه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له سۆشیال میدیا و راگه‌یاندنه‌كانیان.
موفتی سه‌رۆكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو، هاوكات پێشووتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه پارێزگاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و وه‌ڵامی ره‌خنه‌كان بده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، به‌هێزبوونی كورد پێوه‌ندی به یهكڕیزییهوه هه‌یه چیتر پێویست ناكات له به‌غدا بترسین، "بابچین و بڵێین وه‌رن با حسابات بكه‌ین، بزانن چۆن قه‌رزارمان ده‌بنه‌وه".