به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو، شوانكارێك له گوندێكی سه‌ر به مه‌لاقه‌ره له سنووری مه‌خموور خنكا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، له گوندی "شێخه‌لات" له ده‌ڤه‌ری مه‌لاقه‌ره‌ی سه‌ر به مه‌خموور شوانكارێك خنكا.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه خنكانی ئه‌و هاووڵاتییه شوانكاره به هۆی هه‌ڵسانی ئاو بووه كه تیمه‌كان ئێسته ده‌رچوون بۆ شوێنی ڕووداو و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوه‌كه.
له ئێواره‌ی دوێنیوه شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ندان شوێن كۆبوونه‌وه‌ی ئاو هه‌یه.