جۆ بایدن: ڕێككەوتنی ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل نزیك بووەتەوە

:: PM:09:10:20/11/2023 ‌
ئاژانسی هەوڵی رۆیتەرز لە زاری جۆ بایدن بڵاوی كردووەتەوە، ڕێككەوتنی ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل هەنگاوی باشی ناوە و جێبەجێكردنی نزیك بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەمم 20ی تشرینی دووەم، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕای گەیاند، پێی وایە  نزیكن لە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لەلایەن حەماسەوە لە كەرتی غەزە دەستبەسەرن.

سەرەڕای بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس، بەرپرسانی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەڵێن، نزیك بوونەتەوە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن بۆ ئازادكردنی بەشێك لە بارمتەكان.

"مایکل هێرزۆگ" باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، لە بەرنامەیەکی کەناڵی ABC ڕای گەیاند، هیوادارین لە چەند رۆژی داهاتوودا بزووتنەوە حەماس ژمارەیەكی زۆر لە بارمتەكان ئازاد بكات.

شێخ محەمەد عەبدولڕەحمان سەرۆک وەزیرانی قەتەر، ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر سادەن، چونکە بە شێوەیەکی سەرەکی تەنها بابەتی كرداری و لۆجستی ماونەتەوە.

بزووتنەوەی حەماس لە هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی 240 ئیسرائیلیی بە بارمتە گرتووە، ئەمەیش وایکرد ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر کەرتی غەزە و تا ئێستا بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ زیاتر لە 12000 هەزار كەس كوژراون.



وشە - رزگار خدر