ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆك" به به‌شداری كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوخۆیی و جیهانی، به دروشمی ''زمانی كوردی'' به‌ڕێوه ده‌چێت.
فێستیڤاڵه‌كه به نمایشی 100 به‌رهه‌م له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا له چوارچێوه‌ی فیلمه درێژه سینه‌ماییه‌كان، كورته فیلم و به‌ڵگه فیلمه‌كان له چه‌ندان به‌شی پێشبڕكێ و به پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رۆژانی نۆ تا 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 له هۆڵی "كۆنگره"ی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌میر عه‌لی محه‌مه‌د تاهیر سه‌رۆكی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "دهۆك"، له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵه‌كه گوتی، زۆربه‌ی كاره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه ته‌واو بووه و به هه‌وڵ و تێكۆشان و دڵسۆزیی هاوكاران، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه تا به فه‌رمی فێستیڤاڵه‌كه رابگه‌یه‌نن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، هه‌موو ساڵێك له هه‌وڵدان كه باشترین به‌رهه‌مه نوێیه سینه‌ماییه‌كان له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده بن و ساڵ به ساڵ كوالێتیی فێستیڤاڵه‌كه به‌رزتر ده‌بێته‌وه، چونكه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی فێستیڤاڵ، ئه‌وه‌یه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كولتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستانی خۆشه‌ویست به نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا بناسێنن، له قۆناغی دووه‌مدا به‌ستێن و بوارێكی گونجاو بۆ گه‌نجان و سینه‌ماكارانی كورد بڕه‌خسێنن، تا هه‌ر لێره‌وه فیلمه سینه‌ماییه‌كانی خۆیان به‌رهه‌م بێنن و ئاماده‌یان بكه‌ن. له قۆناغی سێیه‌میشدا ئاماده‌بوونی سینه‌ماكارانی دنیا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی كولتووری و هونه‌ری له نێوان سینه‌ما و سینه‌ماكارانی كوردستان و دنیا بێته كایه‌وه.
100 فیلم له فێستیڤاڵه‌كه نمایش ده‌كرێن.
سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد كه پارێزگاری دهۆك، بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
هاوكات حه‌سه‌ن عارف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گشتیی ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "دهۆك" گوتی، 700 فیلم بۆ پێشبڕكێ وه‌رگیرابوون كه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد، 100 فیلم له فێستیڤاڵه‌كه نمایش ده‌كرێن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، ''زمانی كوردی" دروشمی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵه‌كه‌یه و ئه‌وه‌ش په‌یامێكی ڕوونه بۆ ئه‌وانه‌ی كه فیلمه‌كانی خۆیان به زمانی كوردی به‌رهه‌م دێنن، هانیان بده‌ن زیاتر گرنگی به زمانی كوردی بده‌ن و به زیندوویی بیهێڵنه‌وه.
جێی باسه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "دهۆك"، به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌میر عه‌لی محه‌مه‌د تاهیر و به ده‌رهێنانی هونه‌ریی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، به یادی "یه‌ڵماز گۆنای" Yılmaz Güney سینه‌ماكاری هه‌رمانی كورد به‌ڕێوه ده‌چێت.