پێنجه‌مین خولی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له سلێمانی كراوه‌ته‌وه، ته‌رخانكردنی به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان بۆ ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانی، نیگه‌رانیی خوێنه‌رانی به‌دواوه بووه.
كه‌یوان عه‌لی هاووڵاتییه‌كی سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، پێنجه‌مین خولی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له ناوچه‌ی تاسڵووجه‌ی رۆژئاوای سلێمانی كراوه‌ته‌وه، له كاتی سه‌ردانی بۆ پێشانگه‌كه، ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك زیاتر سه‌رنجی راكێشا، ته‌رخانكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری شوێن بوو بۆ گرووپه ئێرانییه‌كان و حه‌شد و شیعه‌كان، به‌شێكی زۆریان له‌وێ به‌كۆمه‌ڵ نوێژیان كرد.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كان، دوای زمانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بیه و له‌وێ گۆرانیی ئێرانی لێ ده‌درێ، هێما شیعییه‌كان زاڵن و ئه‌گه‌ر زۆر شاره‌زا نه‌بیت، وا ده‌زانیت له نه‌جه‌ف و كووفه و ئێران، پێشانگه‌كه كراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئیبراهیم حه‌مه‌عه‌لی نووسه‌ر و رۆشنبیر، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، به‌داخه‌وه جارێكی تر سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستی بافڵ و سه‌رانی باڵای ده‌باشان، پێشكه‌شی ئێران كرایه‌وه.
ناكرێت كتێب و كولتووریش بكرێنه قوربانیی خواسته كه‌سییه‌كان
ئه‌و روونی كرده‌وه، ناكرێت كتێب و كولتووریش بكرێنه قوربانیی خواسته كه‌سییه‌كان و بۆ خۆبردنه پێشه‌وه، پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كتێب زۆرینه‌ی بۆ ئێرانییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، هه‌بوونی به‌و رێژه زۆره‌ی كتێب و ته‌رخانكردنی شوێن بۆ حه‌شدی شه‌عبی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پێوه‌ندییه‌كانی بافڵ و ئێران له‌وه زیاتره كه پێشبینی ده‌كرێت، چونكه خوێنه‌ر له‌ڕێی كتێبه‌وه ده‌یه‌وێت بگات به‌ئاستێكی رۆشنبیری، به‌ڵام دیاره له‌م زۆنه هیچ شتێك شایانی باسكردن نییه.
23ی ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی تاسڵووجه‌ی نزیك شاری سلێمانی، به چاودێریی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی، له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئه‌تڵه‌س به به‌شداریی زیاتر له 200 ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و 500 هه‌زار ناونیشانی كتێب له 20 وڵاتی جیاجیا كرایه‌وه و بڕیاره تا دووی مانگی داهاتوو بخایه‌نێت.
وشه\ تایبه‌ت