گه‌وره‌ترین شاخی به‌سته‌ڵه‌كی دنیا ده‌كه‌وێته‌ جووڵه‌

:: AM:10:50:25/11/2023 ‌
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له‌سه‌ر ڕووپۆشی ده‌ریای جه‌مسه‌ری باكور جێگیر بووبوو، گه‌وره‌ترین شاخی به‌سته‌ڵه‌ك كه‌ قه‌باره‌كه‌ی دوو هێنده‌ی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه‌، كه‌وته‌ جووڵه‌.

له‌ ساڵی 1986 و به‌هۆی زۆربوونی كارگه‌كانه‌وه‌، گه‌وره‌ به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باكور به‌ ناوی ''فیلچنه‌ر-رۆن'' تێكشكا و چه‌ند شاخێكی به‌سته‌ڵه‌كی گه‌وره‌ی لێ جیابووه‌وه‌، كه‌ له‌ ده‌ریای ''وێدێل'' له‌ جه‌سه‌ری باكور جێگیر بوون.  

شاخه‌ سه‌هۆڵینه‌كه‌ كه‌ ناوی ''A23a'' یه‌، پانییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 مه‌تره‌ و قه‌باره‌كه‌ی 4000 كم، كه‌ ده‌كاته‌ دوو هێنده‌ی گه‌وره‌ی شاری له‌نده‌ن.

ئێسته‌ و دوای بچووكبوونه‌وه‌ و داخورانی بنی شاخه‌كه‌ له‌ ناو ده‌ریاكه‌دا، شاخه‌ به‌سته‌ڵه‌كییه‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ جووڵه‌، له‌ ساڵی 1980 به‌ دواوه‌ جووڵانی ''A23a'' گه‌وره‌ترین جووڵه‌ی شاخی به‌سته‌ڵه‌كه‌.

شاخه‌ به‌سته‌ڵكییه‌كه‌ به‌ خێرایی پێنج كم له‌ ڕۆژێكدا به‌ ئاراسته‌ی ده‌ریای باكوره‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات هه‌نگاو ده‌نێت. شاره‌زایان پێیان وایه‌ جووڵانی گه‌وره‌ترین شاخی به‌سته‌ڵه‌ك، یه‌كێكی تره‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانی.


وشە - ئارا هێمن