لە هەڵەبجە دیداری مەلا عەبدوڵای خەرپانی بەڕێوە چوو

:: PM:02:29:25/11/2023 ‌
ئەمڕۆ شەموو لە سەعات 10ی بەیانی لە هۆڵی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە، رێكخراوی دۆستانی هەڵەبجە، دیداری "شێخ عەبدوڵای خەرپانی" بەڕێوە برد، لەم دیدارەدا چەندان كەسایەتیی كوردستان و شاری هەڵەبجە ئامادەی بوون.

لە دیداری شێخ عەبدوڵای خەرپانیدا، چەندان پانێل و گفتوگۆ لەبارەی ئەزموون و ژیانی خەرپانییەوە پێشكەش كران، هاوكات تێیدا كتێبی "پیری نوورانی" بەسەر ئامادەبوواندا دابەش كرا.

ئیبراهیم هەورامانی یەكێك لە ئامادەبووانی دیدارەكە، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەم دیدارە وەك رێزیك بوو بۆ ئەو هەموو خزمەتە زۆرەی شێخ عەبدوڵای خەرپانی بە كتێبخانەی كوردستان كردووە، یەكێكە لە گەورەكانی دنیای تەسەوفی تەریقەت.

شێخ عەبدوڵای خەرپانی، یەكێك بوو لە وانەبێژو مامۆستا بەناوبانگەكانی سەردەمی بابانەكان، كتێبخانەیەكی دەوڵەمەندی هەبوو، بابانەكان گەلێك موڵكیان وەقف كردبوو بۆ خزمەتی ئەم كتێبخانەیە. لە ساڵانی 70-80كانی سەدەی رابردوو، بەرێوەبەرایەتیی شوێنەواری بەغدا، بەشێكی بەرچاوی لە دەستنووس و كتێبەكانی ئەو كتێبخانەیەی فرۆشت.




وشە - سۆران عەزیز