ئاكۆ حه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی یاسایی یه‌كێتیی پیاوانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به توندوتیژییه‌كانی ژنان به‌رانبه‌ر به پیاوان و باس له‌وه ده‌كات، ژن هه‌یه به‌بێ ئاگاداری مێرده‌كه‌ی، خۆی به‌ستووه تا منداڵی نه‌بێت، به‌شیك له پیاوان كێشه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه ژنه‌كانیان له‌گه‌ڵیان ناخه‌ون و وه‌ك سزایه‌ك سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن.
ئه‌و پیاوانه‌ی په‌نا بۆ ئێوه ده‌به‌ن چۆن هاوكارییان ده‌كه‌ن ؟
ئه‌و سكاڵایانه‌ی دێنه لای ئێمه و ئه‌و پیاوانه‌ی توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان و خێزانه‌كانیان، ئێمه وه‌ك به‌شی یاسا به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ین و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه، ئیشه یاساییه‌كانیان بۆ ده‌كه‌ین و له دادگا كاره‌كانیان بۆ رێك ده‌خه‌ین و ئامانجیشیمان ئه‌وه‌یه، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به جیابوونه‌وه و له رابردووش‌دا به ده‌یان و سه‌تان كێشه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه.
زۆر جار ده‌گوترێت ژن هه‌یه به‌بێ ئاگاداریی مێرده‌كه‌ی، منداڵدانه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی نه‌بێت، شتی وا رووی داوه؟
به‌ڵێ ئه‌وه راسته، ژن هه‌یه به‌بێ ئاگاداریی پیاوه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی نه‌بێت، یان كۆمه‌ڵێك ده‌رمان و خۆپارێزی به‌كار ده‌هێنێت تا دووگیان نه‌بێت، هیچ پرس و راوێژێكی به مێرده‌كه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌وان بووه‌ته‌وه و پیاوانێك په‌نایان بۆ هێناون، ئه‌وه مافی پیاویشه كه داوای منداڵ بكات.
*پیاو هه‌یه كێشه‌ی خه‌وتن و سه‌رجێیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و ژنه‌كه‌ی نه‌چێته لای و په‌نای بۆ ئێوه هێنابێت؟
به‌ڵێ زۆر له كێشه‌كان و ئه‌و سكاڵا و كه‌سانه‌ی دێنه‌ی لای ئێمه كێشه‌ی سه‌رجێیین، ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی سزای مێرده‌كانیان بده‌ن و شه‌ڕی ده‌روونییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان ناخه‌ون و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن و لێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌مه گرفتێكه به‌رده‌وامه و زۆریشه له‌لای پیاوان، ئه‌و سه‌رجێییه وه‌ك چه‌كێك به‌كار ده‌هێنن به‌رانبه‌ر به مێرده‌كانیان و ئه‌وانیش به ناچار په‌نا بۆ لای رێكخراوه‌كه ده‌به‌ن.
پیاو هه‌یه كێشه‌ی لاوازیی سێكسی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی؟
به‌ڵێ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش زۆره و پیاو هه‌یه كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه یان سكاڵای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كێشه‌ی لاوازیی سێكسی هه‌یه، ئه‌وانیش په‌نا ده‌هێنن بۆ لای ئێمه و ده‌ڵێن به‌پێی چ ماده‌یه‌ك داوای مافی خۆمان بكه‌ین، یاسا وه‌ك دوا رێ بۆ چاره‌سه‌ر به‌كار بهێنێت، ئێمه‌ش به‌رچاوڕوونییان بۆ ده‌كه‌ین و ته‌نانه‌ت پیاو هه‌یه هاتووه پێی گوتووین ژنه‌كه‌م داوام لێ ده‌كات به رێی لادان سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌م كه رێیه ناشه‌رعییه‌كه‌یه.
ئێمه ته‌نیا رێنوێنیمان كردوون و پێمان گوتوون به‌و شێوه‌یه داوای مافی خۆت ده‌كه‌یت
بابه‌تی ناپاكیی هاوسه‌ری دێته لای ئێوه، ژن خیانه‌تی كردبێت له پیاوه‌كه‌ی، ئێوه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟
به‌ڵێ ئه‌و سكاڵایانه‌مان بۆ هاتووه، ئێمه ته‌نیا رێنوێنیمان كردوون و پێمان گوتوون به‌و شێوه‌یه داوای مافی خۆت ده‌كه‌یت و ده‌توانیت سكاڵا بكه‌یت، چونكه ژنه‌كه‌ت ناپاكی له‌گه‌ڵتدا كردووه له‌و گرێبه‌سته‌ی له نێوانتان هه‌یه، هه‌موو بڕیاره‌كان لای پیاوه‌كه‌یه كه چۆن ده‌كات و چی ده‌كات.
ئێوه بۆ هه‌ر توندوتیژییه‌كی تر به‌رانبه‌ر به پیاوان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟
كاری ئێمه ئه‌وه‌یه كاتێك پیاو په‌نا بۆ ئێمه ده‌هێنێت، له رووی یاساییه‌كه‌وه هه‌موو شتێكی بۆ ده‌كه‌ین له گفتوگۆ و وردكردنه‌وه و شیكردنه‌وه و به‌رچاوڕوونی و راڤه‌كردنی ماده یاساییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆیان، ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ لای كه‌سێكی پارێزه‌ر ببه‌ن، به پاره ئه‌و كاره‌یان بۆ ده‌كات، به‌ڵام ئێمه به‌خۆڕایی ده‌یكه‌ین، كه‌سانی شاره‌زا له بواری یاسا له كۆمه‌ڵه‌كه كار ده‌كه‌ن و هاوكاریی پیاوان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی سكاڵایان هه‌یه و توندوتیژییان به‌رانبه‌ر كراوه، بابه‌تی یاسا باسكردنه، به‌ڵام ئه‌و كه‌یسانه‌ی دێنه لامان رێمان پێ نادرێت كه‌سه‌كان و ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی كه‌یسه‌كانیشیان بكه‌ین.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی